شەماڵ
د. عابد سیڕاجەدینی
فۆلکلۆر
حوسێن عەلی مەلاح
ئۆرکسترای بچوکی ڕادیۆی تاران
1967
6:44

فایلی دەنگ

کشەی بای شەماڵ، بڕوا یاڵە و یاڵ
بدا لە زوڵفی کیژی کرچ و کاڵ
ئەی با، بە ئارام، سا بڕۆ مەوەستە
سروەت بێ وەزگەت، عەینی بەهەشتە
کۆساڵان وێنەی ساڵان گوڵ گشتە
ماوای سان سانان، گوڵ پیایا وەشتە
ئەی مەئوای مەردان، چەن دڵ شیرینی
خاکی خۆزگانی، موڵکی شیرینی
ئەو خاکە لانەی پاڵەوانانە
جێگای شانازی و سەربەرزی گەلی ئێرانە
ئەی نیشتمانم ئەی هێزی گیانم
ئاوا بێ یاخوا، زێدی کوردانم
هەوات قووتی ڕۆح، سروەت حەیاتم
خاکت پۆشاکم، ئاوت بەراتم
ئەی نیشتمانم، ئەی زادگاهم
من موبتەلای تۆم، بۆیە ئاگاهم