مەلەک
فۆلکلۆر
فۆلکلۆر
موجتەبا میرزادە
ئۆرکسترای هونەر بۆ گەل
1965
4:43

فایلی دەنگ

ماڵمان ئەمبەر ئەوبەره
کێ منی کوشت، ئەو دولبەرە
بەزار جنێومان ئەدا
به چاو پێم دەڵێ وەره
ئای له من و، ئای له کێ
ئاخ له لەنجەی مەلەکێ
مەلەک، وەک مانگی چوارده
کلی له چاوان دەتکێ
عالەم شێت و شەیدا بوون
ڕاوەستان لەبەر دەرکێ
بشمکوژی مەمنوونم
من عاشقی زەبوونم
فەرهادی بێ ستوونم
جەرگم بۆ تۆ بڕاوه
شێت و شەیدا و سەحرایی
دەگریم وەکو وەفایی
چیبکەم له دڵەی سەودایی
پەریان دەستیان لێ داوه