پردی سوور
فۆلکلۆر
مامۆستا ح. موسەنەن
مامۆستا حەسەن کامگار
ئۆرکسترای ڕادیۆی سنە
1958
14:32

فایلی دەنگ

لە پردی سوور بە لاوە، پاو و پووزی هەڵداوە
پا و پووز، دەڵێی زێڕە، پاوانەی تێ کراوە
بۆنی هەڵاڵان دێ، لە گەورە ماڵان دێ
دەی دەی با بێ، بە کراس چیتی وان دێ
نەشیمل گوڵی نەسرینە، چووزەرەی یاسەمینە
خونچیلێ و خوێنشیرینە، ئەی دەی دەی بیبینە
دەمی بە پێکەنینە
غەریب ماوم لە تارانێ، فرمێسك دێ لە چاوانێ
خۆزگە بەو ڕۆژەی بەهار، بەجووت لە ژێر بارانێ
بۆنی هەڵاڵان دێ، لە گەورە ماڵان دێ
دەی دەی با بێ، بە کراس چیتی وان دێ
نەشیمل گوڵی نەسرینە، چووزەرەی یاسەمینە
خونچیلێ و خوێنشیرینە، ئەی دەی دەی بیبینە
دەمی بە پێکەنینە
غەریب غەریبی شاران، کەوتمە دوورە وڵاتان
بۆچی ڕەحمت نەماوە گیانە، وەك جاری جاران
قوربان، وەك جاری جاران،
بۆنی هەڵاڵان دێ، لە گەورە ماڵان دێ
وەی وەی با بێ، بە کراس چیتی وان دێ
نەشیمل گوڵی نەسرینە، چووزەرەی یاسەمینە
خونچیلێ و خوێنشیرینە، ئەی دەی دەی بیبینە
دەمی بە پێکەنینە