دەردی ئەوین
وەفایی
فۆلکلۆر
حوسێن عەلی مەلاح
ئۆرکسترای کرماشان
1965
4:54

فایلی دەنگ

ھێند نەخۆشی دەردی دووریم وەختە گیان و دڵ دەرێ
کوا نەسیمی سوبحدەم بێ عەرز و حاڵی من بەرێ؟
دەردەدارم، بێزبانم، بێدڵم، سەوداسەرم
ئاخ لە بۆ دڵ میھرەبانێ، ھەم زبان و ھەم سەرێ
کەس لە حاڵی سۆز و گریانی من ئاگادار نییە
ئاخ لە بۆ یەک حاڵزانێ دڵ پڕ ئاو و ئاورێ
بێ شەکەرخەندەی دەمت وەسڵی ڕوخت مومکین نییە
جەننەتم نابێ ھەتا نەمشۆن بە ئاوی کەوسەرێ
پێم بڵێ وەجهی چییە زولفت موقیمی ڕوومەتە؟
خۆ بە شەرعی موستەفا جەننەت بە کافر نادرێ!
با ئەدی بەس بێ جەفا بەو چاوە بیمارەت بڵێ
یا دەوای دەردم کەرەم کا، یا لە دەردم ھەڵگرێ؟
ئەرێ ئەی وەسڵی گوڵزارت، حەیاتی جاویدانی من
ئەرێ ئەی چاوی بیمارت، تەبیبی میهرەبانی من
بەعیشوەی زولفەکەی تۆمدا، هەموو سەبر و قەراری خۆم
لە نەشئەی چاوەکەی تۆ، چوو هەموو ئاب و ئەوانی من