جوتیار
د. عابد سیڕاجەدینی
فۆلکلۆر
حوسێن عەلی مەلاح
ئۆرکسترای بچوکی ڕادیۆی تاران
1964
3:58

فایلی دەنگ

دەنگی دەنگی نەی بەسۆز، لەناو دۆڵ و کۆساران
جوان دەزانێ حاڵی من، ژوانی شەو زیندە داران
وەخت خۆشی و شادیە
مەزار چەند کەسک و شینە
سفرەی جوتیار ڕەنگینە
وەتەن سەربەرز و شادە، ئەمڕۆ لە دەم ڕزگارە
وەختی سەیران و شادی، ڕۆژ ئازادی جوتیارە
من ڕۆڵەی بن بەردانم
گیان لە ڕێی نیشتمانم
دەیپارێزم بە گیانم
جوتیاری کوردم، هەستە بگرە جەژنی ئازادی
بەسەرچوو دەوری خەفەت، وەختی سەیران و شادی
بە ساڵان ڕەنجەڕۆیە
دڵ پڕ لە داخ و سۆیە
بەهاری شادی تۆیە
موژدە بێ لە تۆ جوتیار، ئیتر غەمت نامێنێ
شەماڵ لە دەشت و مەزار، بۆنی خۆشبەختی دێنێ
وەخت خۆشی و شادییە
مەزار چەند کەسک و شینە
سفرەی جوتیار ڕەنگینە