من و خۆشەویستم
هۆنراوە
د. عابد سیڕاجەدینی
میلۆدی
حەسەن یوسف زەمانی
ئەرێنج / ڕابەر
حوسێن عەلی مەلاح
شوێن
ئۆرکسترای بچوکی ڕادیۆی تاران
ساڵ
1964
ماوە بە خولەک
6:31
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
ئەمشەو سەرخۆش و شاد و مەسروورم
نە دەربەس تانەی نزیک نە دوورم
خەڵکی نازانن ئەمشەو من بۆچی شادم
چلۆن وا لە کوێیت دونیا ئازادم
لە سای سەرووی ئازادم لەگەڵ باڵاشم شادم
یار کیژە کوردەی وردیلە و جوانە
سەهەندپەروەردە گوڵی کوێستانە
نەمامی باغی باغچەی کوردانە
ئاریایی و خوێن گەرم خەڵکی ئێرانە
بە پیاڵەی چاوی مەست و مەدهۆشم
بێجگە لەو مەیە قەت مەی نانۆشم
بە نێونیگای ناز و مەست و سەرخۆشم
بە یەک هەلەی مەی جوانێ دونیا نافرۆشم
لە سای سەرووی ئازادم بۆیە مەست و دڵشادم
شەرتە شەرابی خەڵکی حەرام کەم
هەر بەمەی خۆم کامم خۆش کام کەم