نامدوێنێ
هۆنراوە
د. عابد سیڕاجەدینی
میلۆدی
فۆلکلۆر
ئەرێنج / ڕابەر
حوسێن عەلی مەلاح
شوێن
ئۆرکسترای بچوکی ڕادیۆی تاران
ساڵ
1963
ماوە بە خولەک
5:15
تێکست
مەقام:
نیشتمان کوێستانەکانت، کێوی تووری ڕۆڵەتە
خاکەکەت کابەی مورادە، باغەکانت جەننەتە
کانیاوی ئاوی حەیوانە
ساف و لەتیف و ڕەوانە
دیمەنی یەکجار جوانە
ئاوابێ ئەم نیشتمانە
مەقام:
دڵ بە قوربانی شنەی کوێستانەکانت، بەربەیان
دەک بە سەرگەردی شنەت، دڵ عاشق و دێوانەتە
شنەی بات قووتی ڕەوانە
هەواکەی ئارامی گیانە
نزاری باخی گوڵانە
ئاوابێ ئەم نیشتمانە
مەقام:
ڕێنمای مەعشووقە خاکم، دیمەنی بۆ دڵبەری
ئافەرین ئەی وێنەگر، وا وێنەکەت پڕ زینەتە
باغاتت باغی ڕیزوانە
ڕەنگینە یەکجار جوانە
عیشقی زۆر لە نێو دڵانە
ئاوا بێ ئەم نیشتمانە