نامدوێنێ
فۆلکلۆر
فۆلکلۆر
موجتەبا میرزادە
ئۆرکسترای هونەر بۆ گەل
1963
4:06

فایلی دەنگ

نامدوێنی، بۆچ نامدوێنی
بۆ لێم زیزبووی، نامدوێنی
ئەگەر بێت و بمدوێنی
نەمڕەنجێنی، نەمشەمزێنی
سەر ئەدەم لە مزگێنی
تەیری بێ دان و ئاوم
پەروانەی باڵ سووتاوم
هەموو عالەم دەزانێ
یارە بۆ تۆ نەماوم
لە دەردی بێ دەرمانی
کەوتوومە سەرگەردانی
بە جوابی لەن تەرانی
چی بکەم عەقڵم نەماوە
نامدوێنی، بۆچ نامدوێنی
بۆ لێم زیزبووی، نامدوێنی
ئەگەر بێت و بمدوێنی
نەمڕەنجێنی، نەمشەمزێنی