لەیلا مەتۆرە
هۆنراوە
د. عابد سیڕاجەدینی
میلۆدی
فۆلکلۆر
ئەرێنج / ڕابەر
حوسێن عەلی مەلاح
شوێن
ئۆرکسترای بچوکی ڕادیۆی تاران
ساڵ
1963
ماوە بە خولەک
7:51
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
مەقام
گیانە لە پرخەی خەوی خەوما
پێ بنێ وە بان هەردوو چاوما
ئەڵێی برژانگت تیژە وەک چقڵ
ئەچەقێتە پێی ناسکتر لە گوڵ
من بەو برژانگە بۆیە خۆشحاڵم
خاکی بەرپێکەی تۆی پێ ئەماڵم
لەیلا لەیلا لەیلایە
لەیلا شۆڵەی چرایە
ئەبێ بۆ لێم ببڕیی
لێم بتۆرێ چۆن ئەتۆرێ
گیان و ڕۆح لە ڕێیایە (من) سەرم لەبەر پێیایه
لەیلا تۆ خۆت دەزانی
چەندە لەبەر دڵانی
ئەگەر بێت و بمدوێنی
نەمشەمزێنی نەمڕەنجێنی
شادم کەی بملاوێنی
تا سەر ئەدەم لە مزگێنی
لەیلا باغات پشکیوە
کەسک و سەوزە ڕۆیوە
ئاوی چاوگەش تەقیوە
چەشنی زیوە گوڵ خەمڵیوە
نەرگس بە تیپ لەو شێوە (جوان) پێی لە ئاوا تەزیوە
لەنجەی گوڵان هەرزانە
شەماڵە و شانە و شانە
وەرە بۆ ئەو سەیرانه
چەندە جوانە ئەو گوڵانە
وەره دڵ چاوەڕوانە (چوون) بێ تۆ دڵ پەرێشانە
عاشق پیشە و هەژارم
بۆیە پێ لە گوڵزارم
هاونشینی هەزارم
لێو بە بارم زۆر خومارم
بێرۆ گوڵی گوڵزارم (گیان) بێرۆ یاری نازدارم