کۆچ
هۆنراوە
فۆلکلۆر
میلۆدی
فۆلکلۆر
ئەرێنج / ڕابەر
زەرابادی
شوێن
ئۆرکسترای هونەر بۆ گەل
ساڵ
1963
ماوە بە خولەک
4:46
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
هەر کۆچ کۆچت بوو، کۆچی خێرت کرد
بۆ جڵەوداری، دڵی منت برد
بۆ گەرمیان ئەچی، منت لەبیر بێ
هۆشت لە قەستەی زاوا ئەسیر بێ
هەوارگەی (کوێستان) بێ تۆ بێ نازە
موبارەکت بێ، هەوارگەی تازە!
یاخوا گەرمەسێر، گشت وەخت گوڵشەن بێ
مەنزڵگەی نازبێ، چەمەن، چەمەن بێ
با کەژاوەکەت، زوو بێتەو هەوار
ڕەوان کرا کوژرا، دڵی ساڵی پار
ئەمان ساڕەوان بگات، هەوار بێ
هۆشت لە نازی، دۆستی نازدار بێ
فەرشی کەژاوە، چەپەری ئاڵ بێ
مانگی تەمووزە، خێڵی چاوکاڵ بێ
فایدەی نییە، ساقی وەرە مەڕەنجێ (.....)
خودا حافیزت بوو، زۆر ئینتیزارم
کە لەوکاتەوە، زستان بەهارم
هۆ لەیلێ دێتەو هەوار ساڵی نۆ
داوایی دڵ و چنوورە لە شەوبۆ