ئامینێ تاقانەی دایە
فۆلکلۆر
فۆلکلۆر
حوسێن عەلی مەلاح
ئۆرکسترای بچوکی ڕادیۆی تاران
1963
6:08

فایلی دەنگ

چاوت ڕەشە بە خومارەوە
مەمکت سێوە بە دارەوە
خودا داویە و، مەیشارەوە
ئامینێ تاقانەی دایێ
دەپاڕێمەوە لە خودایێ
سەد بریا، یار لێرە بایێ
چاوت مەستە، لەگەڵ ئەبرۆت
بەو خاڵانەی، دەورەی لیمۆت
هەر وەختە، گیانم دەرچێ بۆت
مەقام:
مێشی خاڵت نافڕێ، بەس باوەشێنی کە بە ناز
چونکە پابەندە بە شەهدی شەکەری گۆناتەوە
ئەو چاوانە، چاوی بازن
مەست و خومار، پڕ لە نازن
بۆ کوشتنم، ئاوات خوازن
ئامینێ تاقانەی دایێ
دەپاڕێمەوە لە خودایێ
سەد بریا، یار لێرە بایێ