ئەی دۆست
د. عابد سیڕاجەدینی
فۆلکلۆر
حوسێن عەلی مەلاح
ئۆرکسترای بچوکی ڕادیۆی تاران
1962
4:35

فایلی دەنگ

ئەوە مانگ هەڵهات، ئەی دۆست تا کەی دانیشم
تا کەی لە دووریت، ئەی دۆست ئاخ هەڵبکێشم
هەرچی ئەبینم، جوانێ بە تۆی ئەزانم
غەیر لە تۆ دیدی، کوانێ جوانێ چاوانم؟
لایەک کێو تاریک، ئەی مانگ لایەکی ڕووناک
تا کەی داکەوم، ئەی مانگ مات و تەنیا و تاک
مانگەشەو خۆشە نازدار، دانیشین بە جووت
شەوبن زوڵفانت، نازدار مانگی چواردە ڕووت
دەشنێی شەوبا، ئەمشەو ئارام لە سەر خۆ
بێهۆش و هەردە، سەرخۆش دێنێتە سەرخۆ
لەسەرخۆ هەستە، ئازیز ئەی یاری خۆش خوو
بۆچیمە بێ تۆ، ئازیز دڵ بێتە سەرخو
گرپەی گەڵاێ دار، ئازیز خشەی خەڵفی خام
دڵەی بێ ئارام، ئازیز ناکام ئەکا ڕام