خۆزگەی کوردان
هۆنراوە
د. عابد سیڕاجەدینی
میلۆدی
فۆلکلۆر
ئەرێنج / ڕابەر
حوسێن عەلی مەلاح
شوێن
ئۆرکسترای بچوکی ڕادیۆی تاران
ساڵ
1962
ماوە بە خولەک
6:48
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
وەکو بولبول فەسڵی بەهار
مەوەسته تۆ لەیل و نەهار
بفڕە ئەی دڵ دارە و دار
لە نیشتمانم سەیران که
بۆنی گوڵخونچەی گوڵان کە
سەیری هۆزگەی کوردان کە
شاهۆ خاڵ خاڵ و ڕەنگینه
وردەواڵ ئاوی شیرینه
بە مووژە جاردێ نشینه
کۆساڵان هەر عەینی ساڵان
پڕ لە گوڵخونچه و گوڵاڵان
کۆف و بەرز و شین کەلیخان
خۆش دیمەن سەر کێوی گەڕان
پڕ لە گوڵە باغی باغان
چەند خۆشە چاخی سەر داخان