لەیلی گیان ژمارە 1
هۆنراوە
فۆلکلۆر
میلۆدی
مامۆستا حەسەن کامگار
ئەرێنج / ڕابەر
مامۆستا حەسەن کامگار
شوێن
ئۆرکسترای ڕادیۆی سنە
ساڵ
1958
ماوە بە خولەک
6:26
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
مانگەشەو خۆشە مانگ خەیلی بەرزە
ماچی دۆست کردن هەر ئیمشەو فەرزە
ئەی مانگ من و تۆ هەردوو هاودەردین
هەردوو گرفتار یەک ئاهی سەردین
لەیل گیان لەیلی، لەیل لێم تۆریاگە
بە قسەی مەردم، لێمان ڕەنجیاگە
باڵکەت بەرزە مەیدە لە دیوار
دڵ هەر یەکێکە و مەیدە بە هەزار
بێوەفا بمرێ بەڕۆژ هەزارێ
بەو شەرتە نەمرێ یەک وەفادارێ
چاوگەلێ مەستت، پڕ لە بادە بوو
دڵ بە یەکێ بە نەجیب زادە بوو
چاوانی مەستت، هاورد و بردی
تەرکێ دڵداری خۆت بەمن کردی
بێرە ماڵەکەم لە کێ ترستە!
گەورە تا بوچک، هەواڵ پرستە
ئەگەر ئەمزانی بەم جۆرەم ئەبۆ
دڵم ئەدا بە سەنگ، نەم ئەدا بە تۆ
لەیل گیان لەیلی، لەیل لێم تۆریاگە
بەقسەی مەردم، لێمان ڕەنجیاگە