ڕێگای کانی
هۆنراوە
د. عابد سیڕاجەدینی
میلۆدی
فۆلکلۆر
ئەرێنج / ڕابەر
حوسێن عەلی مەلاح
شوێن
ئۆرکسترای ڕادیۆی تاران
ساڵ
1962
ماوە بە خولەک
4:36
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
بە لەنجەولار هاتەوە قوربان، یارم لە ڕێگای کانی
کیژە کوردە چاو کەژاڵ، بڕوانە شانە و شانی
سەیری باڵای بەرزی کە و گیانە، دوو زوڵفی پەرێشانی
ناپرسی بۆچ مەلوولی، لێرە بۆ سەرگەردانی
تا بڵێم سووتاوی تۆم ئامان، بۆچی قەدرم نازانی
کەوی گەردەن بە خاڵم ئامان، چنووری سەر بەردانی
لە ڕەوت و ناز و خودا ئامان، ئاسکی کێو و هەردانی
ڕەگەز خاوێن و دڵپاک ئامان، نەمامی نیشتیمانی
بۆ وەسفی باڵات بەسە گیانە، کیژۆڵەی کوردستانی
دڵ دەدەم و شەیداتم، ئاواتی دڵ و گیانی