بۆچ منت ناوێ
د. عابد سیڕاجەدینی - مەدهۆش
فۆلکلۆر
حوسێن عەلی مەلاح
ئۆرکسترای ڕادیۆی تاران
1962
5:43

فایلی دەنگ

یاری هاوخوێنی خۆمم خۆش ئەوێ
هەر کە نایەوێ یاخوا نەسرەوێ
نەژادی کاوەی، ئەویە پێ ناوێ
بولبولی ئێرەم، گوڵی خۆم ئەوێ
توو خوا گیانی خۆت، تۆ منت ناوێ
ئەزانی جوانی، گەشی، شیرینی
ناسکی، نەرمی، تەڕی، ڕەنگینی
بەفیزی کاتێ، خۆت وا ئەبینی
لە زۆرزانیتە، کەمم ئەدوێنی
ئاشکرای ناکەی، چۆن منت ناوێ
خۆشەویستی من، لەگەڵ جوانی تۆ
تێکەڵاو بووە، وەکو تان و پۆ
جیا نابێتەوە، پێشم ناڵێی بۆ
خۆشت ئەزانی، عیشقی کۆن و نۆ
تەنیا تۆم ئەوێ، هیچی دیم ناوێ