هەی نابێ نابێ
وەفایی
فۆلکلۆر
موجتەبا میرزادە
گرووپی میوزیکی کرماشان
1962
8:38

فایلی دەنگ

تا بە کەی قوربان بناڵم من بە ئێش و دەردەوە؟
دەس بە ئەژنۆ، قوڕ بەسەر، دایم بە ئاهی سەردەوە
ڕۆژی ئەووەڵ بوو کە زانیم من ئەبێ دێوانە بم
ئاشقی تۆ، نەوعی مەجنوون، وا بە کێو و هەردەوە
نەخۆش و مەستی دوو چاوی کاڵم
حەقم بە دەستە ئەگەر بناڵم
بە غەمزەی چاوت بە خەندەی زارت
بردیان بە غارەت خەو و خەیاڵم
بە تیری نازت بڕاوە جەرگم
بۆ چاوی بازت نەماوە حاڵم
من مورغی قودسی لە لامەکان بووم
خودایە ڕوحمێ شکستە باڵم
شەوێکە تاریک، ڕێیەکە باریک
هەر بە ئومێدی چرای جەماڵم
بە یادی چاوت چوومە خەرابات
لە ڕەهنی مەی دان خەرقە و بەرماڵم