کوێستان
علی عارف اغا و د.عابید سیراجەددین
ئاوازی بەستە فۆلکلۆر
حوسێن عەلی مەلاح
ئۆرکسترای بچووکی تاران
1964
3:35

فایلی دەنگ

کوێستان
هۆنراوە :علی عارف اغا ، د.عابید سیراجەددین
ئاوازی بەستە: فۆلکلۆر (لەسەر ئاوازی کاڵێ هەی لیمۆ)
مەقام:
گوڵ و غونچەی بەهارانیش لە تۆ نەشمیلەتر نابێ
نەمامی عەرعەری کۆرپەش لە تۆ نەشمیلەتر نابێ
درۆیە تۆلە ئینسان بی، ئەمە عەقڵم قبوڵ ناکا
پەریش حەدی نییە وا بێ، ئەبەد حۆریش بە تۆ نابێ
بتی تۆ، ئەتپەرستم من عیبادەت بۆ کەسێک ناکەم
ئەگەر چی ئاگری جوملەی جەهەننەم بۆم لە کارا بێ
... لە پای قەڵوەزی، بەفرەوانی کۆ
ساقی نەشئەبەخش، (گیانە) وەنەوشە و شەوبۆ
مەی تێکەن بۆم تەیا تەی
چریکەی مەلان دەنگی مەی
تاکوو بە دڵ بڵێم ئۆخەی
..... ساقی کیژە کورد، ساغر جامی گوڵ
مەی بەفراوی کۆ، (گیانە) زاخاودەری دڵ
مەستی گەشتی گۆڵزارم
عاشقی سایەی کۆسارم
من شەیدای دەنگی جووتیارم
..... ئەو کیژە کوردە، ئەو حاڵ نەدانە
هۆی شادی و شەوقی، (هەی ڕۆ) دڵەی دێوانە
دوێنێ پرسی لە حاڵم
گوتم بۆ تۆ دەناڵم
من بۆ تۆ دەیری و عەوداڵم
..... وتی لام وایە، پەیمانشکێنی
من بڕوا ناکەم (کەم شەرت) تا سەر بمدوێنی
پێم وت تۆی گیان شیرینم
چۆن بێ گیان ئەبێ ژینم
هەر تۆم دەوێت تا بمێنم