خاو و بێخاوی دوو زوڵفی خاوم ئەز
هۆنراوە
نالی
تێکست
خاو و بێخاوی دوو زوڵفی خاوم ئەز
چاوە چاوی یەک غەزالە چاوم ئەز
گەر نییە ئاور لە سینەمدا بە تاو
بۆچ لەبەر قوڵقوڵ غەریقی ئاوم ئەز؟!
ناری سینەم گەر نەبێ، غەرقم ئەمن
ئاوی چاوم گەر نەبێ، سووتاوم ئەز
غەیری زوڵفی تۆ کە ڕشتەی عومرمە
دەس لە «مافيها»ی زەمان بڕیاوم ئەز
تازە ئەبرۆت وسمە کێشاوە بە ناز
دڵ لەتی شمشێری تازەساوم ئەز
ئەی ڕەفیقان! سوحبەتی نالی مەکەن
سووک دەبن، ڕیسوا و هەم بەدناوم ئەز
لێم گەڕێن دەری ئـەمن ، دەردی دڵە
دەردی دڵ سەختە عیلاجی موشکڵە
حاسڵی عومرم هەموو ئەو نوکتە بوو
تێگەیشتم عومری من بێ حاسڵە
پیاوی عارف وا دەزانێ کاتی عیشق
ئاقڵە و گشت شێتن و شێت ئاقڵە
پڕ لە خاک و باد و ئاب و ئاورە
باخی ژین، بۆ چ مورغی دڵ هەر ماتڵە
من سەرم سوڕماوە لە ڕێگای سەیری ئەو
بۆچی ئەو ڕێگایە وا دوور مەنزڵە
خار و گوڵ، خاشاک و سونبوول، وشک و تار
بێ تەفاوت، هاودەمی خەڵک و گڵە
ڕۆژ و شەو سووتاوی زوڵف و دیمەنی
مورغی دڵمان، بولبولێکی سەرچڵە
نوور و زوڵم، ئاو و ئاور، ڕۆژ و شەو
گشت خەریکن ، هەر دڵی غافڵە
قافڵەی یاران گوزەشتی کردووە
ماومەتەوە لەو قافڵە
گەردی ڕێگای، قافڵەی شادیی ئەبەست،
کوحلی چاوی، پیاوی زانا و کامڵە
گەر دەپرسی ....
جامی جەم وێنەی چ ئاوێنەی دڵە ....