موستەزاد
هۆنراوە
نالی
تێکست
ئەی تازە جەوان پیربی، و ئوفتادە و کەوتووم
تا ماوە حەیاتم
دەستێ بدەرە دەستی شکستەم، کەلەدەستچووم
قوربانی وەفاتم
تۆ یووسفی نەو حوسنی لەسەر میسری جینانی
من پیرم و فانی
لەم کولبەیی ئەحزانە نە زیندووم و نە مردووم
هەروا بە تەماتم
فەرقێکی نەکرد نەفسی نەفیسم بە عینایەت
وەحشی لە ویلایەت
ئەی قوببەیی تەیبە کە دەڵێی حوققەیی تیبی!
مەئوایی حەبیبی!
مسکێنم و بۆ خاکی عەترناکە کە هاتووم
بەو بۆنەوە هاتم
هەرچەندە کە من عەبدم و ڕووزەردم و عاسیم
مەئموولە خەلاسیم
قوربانی بیلالم کە هیلالانە هەڵاتووم
بەوبۆنەوە هاتم
موددێکە کە هەم گەردشی دەورانی سوپیهرم
موغبەڕ بووە میهرم
ئاوێنەیی دڵ شاهیدە هەرچەندە سییەهـ ڕووم
میرئاتی جەلاتم
ئەی مەسجید و میحرابگەهت قیبلەیی حاجات
بۆ ئەهلی موناجات!
مەحجووبی هەوام و، ئەمەتە مەشهەدی مەعلووم
بۆ ڕاهی نەجاتم
ئەی مەتڵەعی ئەنواری هەموو قاسی و دانی
شەمسی سەمەدانی
وەک زەڕڕەیی بێجیلوە نە مەوجوود و نە مەعدووم
جۆیایی بەراتم
لەم خاکی دەری ڕەحمەتی بێزەحمەتە، نالی
فیردەوسە مەئالی
حاشا کە لەمێدا ببمە سائیلی مەحرووم
هەرچەند لە عوساتم