ڕانەبێری
د. عابد سیڕاجەدینی
فۆلکلۆر
عەلی تەجویدی
ئۆرکسترای بچوکی ڕادیۆی تاران
1960
13:46

فایلی دەنگ

بۆ بێرە دەچی، لەنجەولار مەکە
جاحێڵ بە گۆشەی چاو زامار مەکە
وای گەرد و گەرد و گەردانە
یارم شەمعە و خۆم پەروانە
کوشتومی ئەو جووتە چاوانە
مەشکۆڵەی شیرت مەخە لە شانت
نەکو ماندووبی دووربێ لە گیانت
ئای شۆخی ڕانەبێرگەکەم
گوڕاڵەی ناو مێرگەکەم
هەناو و ڕۆح و جەرگەکەم
لە ناو ڕانەدا کەم شانە و شان کە
کەم شێت و شەیدای باڵات هەرزان کە
ئەی گیان و گیانی گیانەکەم
هیوای دڵ و ڕەوانەکەم
بە فدات بێ سەرجەم ڕانەکەم
خاوەن ڕان سەرگەرد ڕێگای ڕانەکەت
چۆبان بە قوربان بانگ کێشانەکەت
ڕاندۆش پێشکەش بێ ڕانەکەم
تۆ بانگ مەکە ئەی گیانەکەم
گشت ڕانەکەم قوربان ئەکەم
مەقام:
خۆشەویستەکەم ئارامی گیانم
بینایی دیدەم هیوای ژیانم
چیتە لەسەر چی کەوتووی بە قینا
تەنیا جێت هێشتووم لە چۆڵی ژینا
شەوێ بە یادی ژینی ڕابردوو
بە یادی گوڵی عومری بابردوو
سەرێ بکێشە هەوارگەی کۆنە
بڕوانە بزانە تاریکی چۆنە
بزانە مەستی نیمنیگای چاوت
گیرۆدەی داوی ئەگریجەی خاوت
دوورکەوتووەکەی کۆنە هاودەمت
چۆن بووەتە یاری دێرینەی خەمت