هەموو عومرم لە ڕێی هات و نەهاتی
حاجی قادری کۆیی


هەموو عومرم لە ڕێی هات و نەهاتی
بەسەر چوو ئەی ئەجەل هەر تۆ نەهاتی
لە تاوی خوسرەوی سەییارە ئەنجوم
هەڵاتن، یاری من تۆ هەڵنەهاتی
لە ڕەهنی مەی دەنێ، سۆفی وەکوو من
بە یادی چاوەکەی، سەوم و سەڵاتی
دەزانم رەحمەتەن لیلعالەمینی
لە بەدبەختی منە کەم ئیلتیفاتی
چ گەنجێکە ئیلاهی، گەنجی حوسنت
لە هیچ دینێ نەبوو، واجیب زەکاتی
لە تووشیی خۆم بوو هەرچی تووشی خۆم بوو
لە دەستی کێ بکا نالی شکاتی