مەقامی کوچە باخی سنە ژمارە ٢ / دەشت
نالی
کلارنێت : حەسەن یوسف زەمانی
1972

فایلی دەنگ

با ڕەفیقانم بکەن شینم، کە وەختی زارییە
قەت مەکەن تەقسیر لە گریان، شیوەنم یەگجارییە
تیرەکەی ئەو ڕۆژە مەحبووبەم کە لوتفی کرد بە من
گەر نەبەخشێ مەرهەمی وەسڵی، برینم کارییە
هەر بە ئوممێدی عەیادەت بەڵکە جارێ بێیتە لام
من، ئەگەرچی بیشمرم، پێم خۆشە ئەم بیمارییە