خانمۆڵێ
فۆلکلۆر
فۆلکلۆر
حوسێن عەلی مەلاح
ئۆرکسترای بچوکی ڕادیۆی تاران
1960
6:22

فایلی دەنگ

ئەی خانم خانم خانمۆڵێ
یارەکەی جوانی ناسکۆڵێ
ئەستێران دەژمێرم شەوێ
خەوبێ و لە چاوم ناکەوێ
دڵ شەیدایە و لەیلێ ئەوێ
خزمینە لۆمەی من مەکەن
فەریادی دڵ بۆ لەیلێ بەن
کوژراوم تانەم لێ مەدەن
دڵی هەژار چۆن بسرەوێ
چاو چۆن بڕواتە ناو خەوێ
وەسڵ و دیداری لەیلێ ئەوێ
ئەی خانم خانم خانمۆڵێ
یارەکەی جوانی ناسکۆڵێ
عەشقی چاوانی کەژاڵم
موشتەری دوو لیمۆی کاڵم
مەجنوونی دیدەی غەزاڵم
زەرەخەنەی لێوەکانی
نەمدی گۆشەی چاوەکانی
بەندی زوڵفە خاوەکانی
چیبکەم ئێستاکە مەحزوونم
چۆن لە باڵای لەیلێ دوورم
لە کوێیە دۆستی مەغدوورم
ئەی خانم خانم خانمۆڵێ
یارەکەی جوانی ناسکۆڵێ
قەومینە دەردم گرانە
هەر پەیدایکەن ئەو لوقمانە
دەوای دەردە دارانە