بۆنی هەڵاڵان دێ ژمارە 3
فۆلکلۆر
فۆلکلۆر
یوسفی
ئۆرکێسترای هونەرە جوانەکان
1960
6:3

فایلی دەنگ

تەیری بێ دان و ئاوم،
پەروانەی باڵ سووتاوم
هەموو عالەم دەزانێ،
چاو جوان بۆ تۆ نەماوم
بۆنی هەڵاڵان دێ سەدای چاوکاڵان دێ
لە گەورە ماڵان دێ، بەکراس چیتی وان دێ
دەی دەی دەی دەی بابێ
(نەشمیل گوڵی نەسرینە
چووزەرەی یاسەمینە
خونچیلەی یاسەمینە
دەدای دەی دەی بیبیە
دەمی بە پێکەنینە)
تەیری تیر لێ دراوم
زووخاو دێ لە هەناوم
توخوا سەییاد ڕەحمت بێ
دەمرم دەمرم نەماوم
لە پردی سوور بەولاوە
پاو و پووزی هەڵناوە
پاوپووز دەڵێی زێڕە
پاوانەی تێکراوە
بۆنی هەڵاڵان دێ سەدای چاوکاڵان دێ
لە گەورە ماڵان دێ، دەی دەی دەی دەی بابێ
بەکراس چیتی وان دێ
(نەشمیل گوڵی نەسرینە
چووزەرەی یاسەمینە
خونچیلەی یاسەمینە
دەدای دەی دەی بیبیە
دەمی بە پێکەنینە)