من و دڵ
هۆنراوە
د. عابد سیڕاجەدینی
میلۆدی
حەسەن یوسف زەمانی
ئەرێنج / ڕابەر
مورتەزا حەنانە
شوێن
ئۆرکێسترای گەورەی ڕادیۆی تاران
ماوە بە خولەک
6:29
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
ڕۆژێ من و دڵ بولبولی دڵ شادی چەمەن بووین
هاوڕازی گوڵی گوڵشەن و نەسرین و سەمەن بووین
ئاسکی لە خەما و زادی دەروون دەشت و دەمەن بووین
فارق لە جەفای ڕەوکیژ و لە داو و کەمەن بووین
ئێستا کە بەبێ ڕەونەق و ژاکاوە دڵی من
لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
هەرچەند دەگەڕێم بێ سەروشوێن ماوە دڵی من
کوا جیلوەیی گوڵ کوانێ سەفا و ڕەونەقی گوڵزار
کوا دیمەنی پڕ نەقش و نیگاری کەژ و کۆسار
کوا مەستی و کوا بادە و کوا شادییەکەی پار
کوا نەرگسی شەهلا و دوو چاوی ڕەشی دڵدار
کەی شەوق و سەفا و شادییەکەی ماوە دڵی من
لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
هەرچەند دەگەڕێم بێ سەروشوێن ماوە دڵی من
تاوێ لە چنوور تاوێک وەنەوشە و گوڵی سەرکۆ
تاوێ لە هەڕاڵەی گەش و خوێنینی سەر ئاسۆ
تاوێ لە گووڵی سوور و لە گوڵباخ و لە شەوبۆ
گرتوومە سۆراغت گوڵەکەم توخوا لە کوێی تۆ
نەیماوە ئیتر تاقەت و سووتاوە دڵی من
لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
هەرچەند دەگەڕێم بێ سەروشوێن ماوە دڵی من