ناز مەکە
هۆنراوە
موفتی زادە
میلۆدی
فۆلکلۆر
ئەرێنج / ڕابەر
مستەف کەسرەوی
شوێن
ئۆرکێسترای گەورەی ڕادیۆی تاران
ساڵ
1969
ماوە بە خولەک
6:15
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
نازدار و نازەنینی، ڕوومەت گوڵ و شیرینی
وەنەوشەی ناو پەرژینی، شادی دڵی غەمینی
نازمەکە نازمەکە، گیانە نازت بە چەندی
لێو قەیتانی فەرەنگی، هەروەک تاوسێ دەلەنگی
شلوملی خاڵ لە ملی، چاو بە کلی، بەچەندی
گیانە نازت بەچەندی، کچێ بە حوکمی جووتێ شاهید،
ئەشهەد و شۆخ و شەنگی
بۆ ئەو دوو چاوە کاڵە، دڵ شێتە و بێ قەرارە
دەستهەڵگیری باڵات نیم، ژینم نا پایەدارە
قەسەم بەو مانگی ئاسمان، کەوا خەرمانەی داوە
دەستهەڵگیری ئەو یارنیم، تا وام بە ڕووی دنیاوە
نازمەکە، ناز مەکە، گیانە نازت بەچەندی
لێو قەیتانی فەرەنگی، هەر وەک تاوسێ دەلەنگی
شلوملی خاڵ لە ملی، چاو بە کلی، بەچەندی
گیانە نازت بەچەندی، کچێ بە حوکمی جووتێ شاهید،
ئەشهەد و شۆخ و شەنگی