شەوێکی تاریک
د. عابد سیڕاجەدینی
حەسەن یوسف زەمانی
فەرەیدوون ناسری
ئۆرکێسترای گەورەی ڕادیۆی تاران
1968
3:49

فایلی دەنگ

شەوێکی تاریک و ڕەش بوو
بێ زلیوەی ئەستێران!
وا بە تاو دایگرت دەشت و دەر!
بەفری بێ ئامان
هەر لات سەیر ئەکرد، تۆفان بوو
یا سەهۆڵ بوو یا باو بۆران
ئەمن و دەریای ئاوات و
نووری شەمعێکی لەرزان
بیرم ئەکردۆ لە ژینم
لە ژیانی بێ تینم
چاوەنواڕ نەبووم بەم شەوە
کەس بێ بیبینم
کرایەوە دەرکی ژوورەکەم
ژوورە ساردە بێ نوورەکەم
چی ئەبینم ئەی خودایە
یارە زۆر بە دوورەکەم!