ئاواتی
د. عابد سیڕاجەدینی
حەسەن یوسف زەمانی
مستەفا کەسرەوی
ئۆرکسترای گەورەی ڕادیۆی تاران
1970
4:55

فایلی دەنگ

مەستانە دەناڵێنێ لەم گوڵشەنە دا قەناری
وەستاوە لەسایەی سۆمبۆل گوڵی وەرزی بەهاری
دڵشادە بە لەنجەی گوڵ پشکاوە بە بای بەهاری
حەیرانی چەمەن قومری دەڵێ بەزمی بەهاری
دەمسازە لەگەڵ مەستان خەمڵیوە خەیاڵاتی
بەزمێکە زەریف و جوان ئاواتیە ئاواتی
بەزمێ لە چەمەنزاری سەرتاسەری کوردەواری
چەند خۆشە ئیلاهی چەند بەری خێڵ و دەواری
ڕەنگینە دەر و دەشتی سەرشانی کەل و هەواری
ڕەبی چە بەهەشتێکه چەم و دۆڵ و کەناری
وەک نەقشی دەسیمایی شاخ و چەمەن و کانی
نەقشێکە زەریف و جوان ئاواتیە ئاواتی