خۆشم ئەوێی
عوسمانی ئەحمەدی
حەسەنی یوسف زەمانی
مستەفا کەسرەوی
ئۆرکسترای گەورەی ڕادیۆ تاران
١٩٦٨
4:55

فایلی دەنگ

بە تریفەی مانگەشەو لە دەم بەیان
بە زولفی خاو، بە چاوی جوان
بەزریوە زریوی ئەستێران
خۆشم ئەوێی، هەر تۆم خۆش ئەوێ
ئەی کرچ و کاڵ، کیژۆڵەی جوان
بە شنۆی نەسیم و سروەی ساف
بە چاوی مەستی چاوەڕوان
خۆشم ئەوێی
بە عیشقی پاک، ئەوینی گەرم
بە ڕەنگ گۆرانی کاتی شەرم
کە دێی بۆ لام، لەسەرخۆ نەرم
خۆشم ئەوێی
بە سرکەی کاتێ ئەمدوێنی
بە ئارام ساتێ دێیتە ژوان
خۆشم ئەوێی