گوڵی پاراو
د. عابد سیڕاجەدینی
حەسەن یوسف زەمانی
مستەفا کەسرەوی
ئۆرکێسترای سیمفۆنی تاران
1969
4:56

فایلی دەنگ

چنووری پای شەتاوان
سووره هەڵاڵەی ساوان
وێنەی زوڵف و گۆناتن
تاقه نازداری باوان
بەخوا جوان و شیرینه
ڕوو بەخاڵ و لێو نەخشینه
له نــاو باخ هاتـــەوه لــه من تـــۆراوه
بۆ ناو ڕان هاتـــەوه بۆچـــی گۆڕاوه
یـــاری نـــازدار هێـــزی هەنــــاوەکەم
گوڵی نەوڕەست خونچەی شەکاوەم
ئـــەی نــەو بــــووکی کـــوردستــــان
سەرده لیلــــەی چـــــاو مەستــــان
هەستـــــه دەستـــی یەك بگــــرین
بچیـــن بـــۆ سەیـــری کــوێستــــان
له نــــاو ڕان هاتـــەوه یـــاری نازدارم
بەلەنجـــەو لارەوه یـــاری غەم خۆرم
مانگـــی تابـــان شەوی پـــەژارەکەم
تەنیــــا هەوای دڵـــەی هـــەژارەکەم