ئەستێرەی گەلاوێژ
عوسمان ئەحمەدی
حەسەن یوسف زەمانی
مورتەزا حەنانە
ئۆرکێسترای سیمفۆنی تاران
1971
9:27

فایلی دەنگ

(دەمێکە من لە غوربەتدا غەریقی بەحری حیرمانم
بەبێ گوڵ غونچەدەم دایم موقیمی کونجی گریانم
لە شوێنی بولبولی دڵ مات و سەرگەردان و حەیرانم
دەمێ بۆ گوڵ، دەمێ بۆ دڵ، زەلیل و زار و گریانم
گوڵەکەم ڕۆ، دڵەکەم ڕۆ، بە جارێ ماڵی وێرانم)
ئەستێرەی گەلاوێژی، ئاسمانی ژیانم بوو
مانگە شەوی هاوینی، سەر کۆساری گیانم بوو
هەر ئەو بوو هۆی خۆشی و مەستی
ئەی بووژاندەوە ئەو هەستی
خونچەی جوانی دەم و لێوی
وەک شەکرە سێوی
خەندەی ئاواتی من بوو، بزەی جوانی سەر لێوی
وەفای بۆ من نەماوە، بە وێنەی بەختم لێم تۆراوە
شەونمی دەم بەیانی
ئاواتم من هەردەم لە لاتم
گیان و دڵ فیداتە، سا تۆزی بەری پاتە