پەپولەی ئازادی
عوسمان ئەحمەدی
حەسەن یوسف زەمانی
مستەفا کەسرەوی
ئۆرکێسترای گەورەی ڕادیۆی تاران
1970
5:59

فایلی دەنگ

تۆ مەزرای ئاواتی من تۆی ناوگوڵی عیشق وەفاداری
تۆ گوڵشەنی پڕ گوڵی ژینی ئاواتی دڵداری
لەبەحری بێخی ژیان عەشقی تۆ لە دڵ کەشتی ئاواتم بوو
خۆشەویستی و میهری تۆ گەرمی ژینی من ڕێگەی نەجاتم بوو
پەپولەی ئازادی ناو باخچەی دڵداری و عەشق و سەفا بووین
بەخوا زۆر حەیفە گوڵم ئێمە بە جارێ لە یەك جیا بووین
لە بەحری بێخی ژیان عەشقی تۆ لە دڵ کەشتی ئاواتم بوو
خۆشەویستی و میهری تۆ، گەرمی ژینی من ڕێگای نەجاتم بوو
لە بیرت چوو ئەو شەوە ئاسمانی ژین ئەستێرە باران بوو
مەلی ڕۆح لە عیشقی تۆ ئەی نازەنین مەست و غەزەلخوون بوو
وەرە دیسان با لە نێو عیشقی وەسڵی تۆ بمخاتە ڕوناکی
ڕووکەین لە قیبلەی وەفا سەرمەستی و سەفا هەردوو بە دڵپاکی
پەپولەی ئازادی ناو باخچەی دڵداری و عەشق و سەفا بووین
بەخوا زۆر حەیفە گوڵم ئێمە بە جارێ لە ژیان جیا بووین
لە بەحری بێخەی ژیان عەشقی تۆ لە دڵ کەشتی ئاواتم بوو
خۆشەویستی و میهری تۆ، گەرمی ژینی من ڕێگای نەجاتم بوو