پورزا
عوسمان ئەحمەدی
حەسەن یوسف زەمانی
مورتەزا حەنانە
ئۆرکێسترای سیمفۆنی تاران
1969
3:48

فایلی دەنگ

هاتەوە شادی دڵم
پورزاکەی تاقە گوڵم
دایمرکاند گڕ و کڵپەی
دەروونی پڕ لە کوڵم
ئەی غەم ساتێ واز بێنە
پەردەی دڵ مەسووتێنە
نابیستم لایلایەکەی
دەبەسە مەملاوێنە
پورزام بوکی کوردانە
مانگی چواردەی ئاسمانە
نەغمەی دەنگی بەسۆزی
بۆ من مۆسیقای گیانە
عەتری زولفانی ڕەشی
ئەستێرەی چاوی گەشی
تریفەی مانگەشەو نەشمیل
دڵ پڕ دەکا لە خۆشی
دەیخوێند ڕازی دڵداری
ئاوازی وەفاداری
ئەی خوا چەند پڕ لە هەستە
دڵداری کوردەواری