چیت لێکردم
فۆلکلۆر
فەرەیدوون مورادی
موجتەبا میرزادە
ئۆرکێسترای هونەر بۆ گەل
1970
1:55

فایلی دەنگ

ئەستێران دەژمێرم شەوێ
خەوبێ لەچاوم ناکەوێ
دڵ مەجنونە و لەیلێی دەوێ
هەی وەی چیت لێکردم
بەجوانی تۆ پیرت کردم
بۆ لێم زیزی یاری کافر
لەجگەرت بەرداوم ئاگر
خۆ من موبتەلای تۆم ئاخر
قوربانت بم بە تۆی دەڵێم
عاشقی شەمامەی باخەڵێم
سوێندم خواردووە بەکەس نەڵێم
قوربانت ئەی حەبیبم
من بریندار تۆش تەبیبم
خودا بتکات بەنەسیبم