ئامۆزا گیان
فۆلکلۆر
فۆلکلۆر
حەسەن یوسف زەمانی
ئۆرکێسترای هونەر بۆ گەل
1965
3:10

فایلی دەنگ

کۆرپەی دڵەکەی من باوشی تۆی دەوێ
گریە و زار دەکا هەر تۆی دەوێ
ئامۆزا لەوبەری چۆمی
ئامۆزا تۆ یاری خۆمی
ئامۆزا تۆ باڵا بەرزی
ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
دڵەی پەرێشان هەر یاری دەوێ
شەدەلارەکەی چاو جوانی دەوێ
هەر تەمێ لەسەر کێوێ ساکنە
مەعلومە ئەو تەمەش هەناسەی منە
ئامۆزا لەوبەری چۆمی
ئامۆزا تۆ یاری خۆمی
ئامۆزا تۆ باڵا بەرزی
دانیشە و گشت گیانم لەرزی