بیلەنگێنە!
فۆلکلۆر
فۆلکلۆر
موجتەبا میرزادە
ئۆرکسترای هونەر بۆ گەل
1968
2:23

فایلی دەنگ

زوڵفی تۆم بۆیە خۆش ئەوێ
تاو لە کوڵمانت ناکەوێ
فێنکە لەبەر ماچی شەوێ
ئاخ کوڵمە سوورەکەی تۆم، هەر بۆ من ئەوێ
زوڵفی تۆ بێ شانە جوانە
چوون ئاڵۆز و پەرێشانە
کەمەندی دڵی عاشقانە
ئاخ پەرێشانی مەکە، نەیبینێ بێگانە
نایە نایە زیڕه گوارانت
خڕنەی بازنەی پامورانت
بیلەنگێنە با بتبینم
یاخوا چاو جوان، مەرگت نەبینم
سوێندم خواردووە بە پەرچەمی
تا دەم نەنێمە نێو دەمی
نابم بە شەریکی غەمی
تو خوا ئەمجارەش وەرە
دەم بخەمە ناو دەمت