شیرین تەشی دەڕێسێ
هۆنراوە
ئیبراهیم ستودە
میلۆدی
فۆلکلۆر
ئەرێنج / ڕابەر
عەلی تەجویدی
شوێن
ئۆرکسترای بچوکی ڕادیۆی تاران
ساڵ
1960
ماوە بە خولەک
15:10
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
لە سەرووی قامەتی یار، عەتر و عەبیر دەباری
دڵامی خستە لەرزە، لەرەی مەمکی هەناری
مەست مەست بە نیمنیگاوە، دوو نێرگسی خوماری
بە خەندە زولفی لادا، لەسەر عەزار و زاری
دونیا بە ئینتیزاریت، شیرین تەشی دەڕێسێ
تەشی وەکو دڵی من، لە دەستی ئەو دەلەرزی
چەند جوان و دڵڕفێنە، ئەتەب و تەور و تەرزی
کاتێ کە بۆ سەرئاوێز، زولفی لە سەرووی بەرزی
کە شەو بەیانی بەردا، گوڵ و وەنەوشە باری
دونیا بە ئینتیزاریت، شیرین تەشی دەڕێسێ
پەنجەی بە چەشنی شمشاڵ، دوو دەستی پڕ لە خرخاڵ
ڕوومەت سپی، دوو لێو ئاڵ، پەرچەم سیاهـ بوو چاو کاڵ
وەک ڕەنگی نەخشی مانی، باڵا و کوڵم و خەت و خاڵ
سەڵای لە عاشقان دا، باغی گوڵ و هەناری
دونیا بە ئینتیزاریت، شیرین تەشی دەڕێسێ