ئای شل
فۆلکلۆر
فۆلکلۆر
موجتەبا میرزادە
ئۆرکسترای هونەر بۆ گەل
1968
3:46

فایلی دەنگ

هەرچی تۆ ئەیکەی (ئەرێ) منەت بە گیانم
کوشتەی دووریی تۆم (ئەرێ) دەردت لە گیانم
ئای شل وەی شل هەموو گیانت شل
بۆ خوارەوە دەر (ئەرێ) کۆبرای شلومل
کزو کەلەلاو (ئەرێ) گردەنشینم
گەر ڕۆژێ جارێ باڵات نەبینم
ئای شل وەی شل، بۆ وا تۆراوی
بۆچی لەسەر چی (ئەرێ) لەمن ڕەنجاوی
کۆرپەی دڵەکەی من (ئەرێ) گریە و زار دەکا
تۆ خۆت دەزانی (ئەرێ) بۆ چ هاوار دەکا
ئای شل وەی شل، شل و شێواوی
هەر دەڵێی نەوبووکی زاوا لێی داوی!