وەرگەڕێ ژمارە 2
هۆنراوە
د. عابد سیڕاجەدینی
میلۆدی
فۆلکلۆر
ئەرێنج / ڕابەر
حسێن عەلی مەللاح
شوێن
ئۆرکسترای ڕادیۆی تاران
ساڵ
1959
ماوە بە خولەک
4:10
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
قاز و سۆمە و بەت و سەلوە
بە پۆل بەستوون وان لە ئاوا
ئاو دەیانبا بە بێ پەروا
دەی وەرە ئاوێزانت بم
سا وەرە شەو میوانت بم
هەوران پەلیان داکێشاوە
تەمە و هەواکەش شێواوە
مەلانیش پەڕیان ژاکاوە
وا وەرە ڕێگاکەت دوورە
بۆچ دەڕۆی چوونت زەروورە؟
نم و تەرزە و هەور و باران
تاو و بەفر و زوقم و بۆران
دڵ مەشکێنە دۆستی جاران
دا بادە با خانە خوێت بم
وا وەرە با خاکی بەر پێت بم
مەڕۆ گیانە ڕێ گیراوە
ئاوی ڕووخانەش هەستاوە
بۆ کوێ دەچی بەم لافاوە؟
وەرگەڕێ گەرمی گیانت کەم
وا وەرە دڵ حەیرانت کەم.