من هەر تۆم ببێ
عوسمان ئەحمەدی
فۆلکلۆر
حسێن عەلی مەللاح
ئۆرکسترای ڕادیۆ تاران
1971
5:43

فایلی دەنگ

من هەر تۆم ببێ، هیچی دیم ناوێ
دوور لە تۆ وەتەن، ناسرەوم تاوێ
خۆشەویستی تۆم لێ بووەتە داوێ
دەستبەردارت نیم، باسی پێ ناوێ
با نابینا بێ، نەتبینێ چاوێ
کوانێ دیمەنێ وێنەی دیمەنت
سەوزییەک نییە، چەشنی چیمەنت
بۆیە دڵ بووەتە جێی نشیمەنت
دەینی ئەوینی من، بە گەردەنت
تەنیا تۆم ئەوێ، هیچی دیم ناوێ
عاشقی ئاو و خاک و هەواتم
بولبولی گۆیای، بەزم و نەواتم
بەهەشتی جوانی، ڕووی سەربێ ئیساتم
نیشتمانی خۆش، فیکر و ئاواتم
تەنیا تۆم ئەوێ، هیچی دیم ناوێ