هەی دۆست ژمارە 2
هۆنراوە
د. عابد سیڕاجەدینی
میلۆدی
فۆلکلۆر
ئەرێنج / ڕابەر
حسێن عەلی مەللاح
شوێن
ئۆرکسترای ڕادیۆ تاران
ساڵ
1959
ماوە بە خولەک
6:39
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
کوێستانان ئارام، هەوارگە ماتەم
لانزار بێ دەنگ، چوون خێڵخانەی خەم
هەی یار هەی یار، یار شادی گیانم
بێرۆ بۆ کوێستان، من چاوەڕوانم
سوورە هەڕاڵە و چنوور و شەوبۆ
گوڕاڵە و مەرزە و وەرکەمەر و لۆ
بەفراوانی ساف، بەر قەڵوەزە و تاف
خۆش نییە بێ تۆ کۆچ کە خۆش ئینساف
سەردەلیلەی کەڵ، کێشکچی ڕێگات
کەوی دەنووک سوور، تیپی موسیقات
هەی بێرۆ سابێ بەو جۆرە نابێ
قشڵاخ ناگەوار دەی بۆ ئێڵاخ بێ
پایەنازت کەم، سیسەن و سۆسەن
چەپکەی گا و گۆڕاڵ، دەستەی یاسەمەن
هەی دۆس، هەی دۆس، دڵ و گیانم دۆس
بێرۆ هەوارگەت، دڵی دۆس جێگەی تۆس