عیشقی وڵات!
د. عابد سیڕاجەدینی
فۆلکلۆر
حسێن عەلی مەللاح
ئۆرکسترای ڕادیۆ ئێران
١٩٦١
4:34

فایلی دەنگ

بە هەوای عێشقی دڵ بە پەرۆشە
وێنەی پەروانە، بپڕوزێ خۆشە
عیشقی پیرۆزم، زۆر پڕ خرۆشە
ئەم عیشقە عیشقی وڵاتە
ئەی وەتەن ڕۆحم فیداتە
نەسیمت وێنەی عەتر و عەبیرە
دیمەنت جوان و خۆش و دڵگیرە
زیخت دانەی دۆڕ، خاکت ئەکسیرە
ئەی خودا ئەم خاکە چەند جوانە
ئەم بەهەشتە ڕووی جیهانە
بولبولی باغی خاکی کوردانە
کاوە نەژادم خەڵکی ئێرانم
بۆیە ئەخوێنم بۆ نیشتمانم
ئەی خودا ئەم باغە چەند خۆشە
ئەم دەنگە دەنگی سرۆشە
شەرتە تا ماوم تۆم لە تۆیی دڵ بێ
تۆیی ئەر بێ تۆ بێ، گیرۆدەی چڵ بێ
ئەر فیدات نەبێ، وێنەی گڵ بێ
ئاریایی خەڵکی ئێرانم
بولبولی خاکی کوردانم