پەیمانی ئاشنایی!
د. عابد سیڕاجەدینی
فۆلکلۆر
حسەین عەلی مەللاح
ئۆرکسترای ڕادیۆی تاران
1968
6:18

فایلی دەنگ

کاتێ یاری خوێن شیرین
دوێنێ خۆی دا بەچاوۆ
بەلەنجەولارەو عیشوە
بەغەمزەو بە ئیماوۆ
زانیم هەڵهات لە ئاسۆ
ئەستێرەی بەختیاریم
بوڵەند پەروازە ئەمڕۆ
هوومای ئیقباڵی کاریم
لەسەر کۆشکۆ پەری ڕوو
زەردەخەنەی دەهاتێ
کە ئەیدی لە بەژنی ئەودا
چاوم ناتروکێنم ساتێ
بە ترس و لەرزو ئەدەب
بەسەر سڵامم لێ کرد
بە ئیستیغنا و ئیماوۆ
سەرێکی هاوردو برد
تورنج بازی گرتە سەر
وێنەی خوسرەو بەشایی
گەیاندی زۆر گرانە
پەیمانی ئاشنایی
مەقام:
لە نێو خەمی تاقی هیلالا، خەدەنگ ئاسا، تیپی ڕێزی موژگان،
لە ژێر ڕێزی خەدەنگدا، مشتە خوێنێ، چمان، ڕژاوەتە سەر بەفری کوێستان،
دوو چاوی ڕادەوێستان، دیتنی چۆنە
لە دیمەنیا ڕوون دەبینرا، جەمعی جەددان!
دوای مەقامەکە بەستەکە دوو بارە دەبێتەوە!