بیرت ئەکەم
هۆنراوە
مەزهەر خالقی
میلۆدی
مەزهەر خالقی
ئەرێنج / ڕابەر
بابەك ڕادمەنش
شوێن
لەندەن
ساڵ
1993
ماوە بە خولەک
5:17
فایلی دەنگ
داگرتن
تێکست
لە هەر لایەك، یا لە کوێ بم
لە هەندەران، یاکو دیل بم
تۆتۆی دڵم پڕ ئەوینە
بیرت لە دڵ زۆر بە تینە
دەچمە هەوراز، لای هەوران
هاوار ئەکەم لای پەرییان
ئای کە بیری، گیان کە بیری تۆ ئەکەم
گیانە بیرت ئەکەم، قوربان بیرت ئەکەم
خۆشەویستی من لەگەڵ تۆ
بەرهەمی ژیان و خەباتە
وەک بەهاری کوردەواری
پڕ گوڵ و لافاوی سەختە
جارێ بە کوڵ، جارێ بە دڵ
یاد و بیری تۆم مەبەستە
هیوای سەربەستی و ئەوینم
مەرهەمی زام و برینم
ئەمن کوردم ڕاهاتووم
دەمێ لە شاخ گاەـ لە شار بم
دەبێ بزانی ئازیز
دەبێ ئەو ڕۆژە لە لات بم
ئاسۆی گشتی کورد ڕووناکە
با ئەم بەشە نا بەشێکی تر
وەرە دڵ پڕ لە هیواکەین
با ئەمڕۆ نا ڕۆژێکی تر
خۆشەویستییمان پیرۆزە
وەرە شاد بین زوو لە یەکتر