ناز مەکە
موفتی زادە
فۆلکلۆر
حوسێن عەلی مەلاح
ئۆرکسترای بچوکی ڕادیۆی تاران
1959
4:27

فایلی دەنگ

نازدار و نازنینی، ڕوومەت گوڵ و شیرینی
وەنەوشەی ناو پەرژینی، شادی دڵی غەمینی
ناز مەکە ناز مەکە، گیانە نازت بە چەندی
لێو قەیتانی فەڕەنگی، چەنە مەست و مەلەنگی
شلوملی خاڵ لە ملی، چاو بە کلی، بە چەندی
گیانە نازت بە چەندی
کچێ بە حوکمی جووتێ شاهید، ئەشهەدوو شۆخ و شەنگی
چاوت ڕەش و خومارە، مووژەت تیری خوونخوارە
عاشقکوژ و غەددارە، دڵ بۆ دووریت بیمارە
ناز مەکە ناز مەکە، گیانە نازت بە چەندی
لێو قەیتانی فەڕەنگی، چەنە مەست و مەلەنگی
شلوملی خاڵ لە ملی، چاو بە کلی، بە چەندی
گیانە نازت بە چەندی
کچێ بە حوکمی جووتێ شاهید، ئەشهەدوو شۆخ و شەنگی
بۆ تۆ ڕووحم نەماوە، خورد و خاوم خوێناوە
پەڕوباڵم سووتاوە، چیبکەم جەرگم بڕاوە
ناز مەکە ناز مەکە، گیانە نازت بە چەندی
لێو قەیتانی فەڕەنگی، چەنە مەست و مەلەنگی
شلوملی خاڵ لە ملی، چاو بە کلی، بە چەندی
گیانە نازت بە چەندی
کچێ بە حوکمی جووتێ شاهید، ئەشهەدو شۆخ و شەنگی
وەی بەینەڵڵا شۆخ و شەنگی